موچه‌ی دوو مانگی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت


نەتەوە  |   00:17:10 2018-01-29  |   (14,861) جار خوێندراوەتەوە

جیا له‌و موچه‌یه‌ی "بڕیاره‌ له‌ به‌غدا بۆ یه‌كێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم ره‌وانه‌ بكرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش موچه‌ی مانگی 10 ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كات"، ئه‌مه‌ش به‌ وته‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌.
A+    A-

 

خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: ناردنی موچەی وەزارەتی تەندروستی لەبەغداوە هیچ پەیوەندییەكی بەو موچەیەوە نییە كە لەهەرێم دابەشدەكرێت، چونكە ئەگەر بەغدا موچە رەوانە بكات، موچەی مانگی (1)ی ئەمساڵ دەبێت، بەڵام ئەو موچەیەی لەهەرێم دابەشدەكرێت، موچەی مانگی (10)ی ساڵی رابردووە.

 

وتیشی: "لەلایەن وەزارەتی داراییەوە هیچ شتێكمان پێنەوتراوە كە موچەی مانگی (10) پاشەكەوت بكرێت، بۆیە وەك مانگەكانی رابردوو دەبێت و پاشەكەوت ناكرێت، بەڵام دابەشكردنەكەی پەیوەستە بەبوونی پارەوە، وەزارەتی پەروەردەش بەهەمانشێوەیە".

 

سەبارەت بەوەی ئەگەر بەغدا موچەی وەزارەتی تەندروستی رەوانە بكات، ئایا موچەی مانگی (10) وەردەگرن، خاڵس قادر وتی: "بەڵی موچەكە وەردەگرین، چونكە هیچ پەیوەندییەكیان بەیەكەوە نییەو هیچ كێشەیەك نابێت".
















زۆرترین بینراوەکان