کێشە راستەقینەکەی ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکرێت


نەتەوە  |   11:43:01 2018-01-28  |   (338) جار خوێندراوەتەوە

زێنەدین زێدان، راھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید کێشەی راستەقینەی تیمەکەی ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، "کێشەی ریاڵ مەدرید جەستەیی نییە، بەڵکو کێشەکە لەڕووی دەروونییەوەیە".
A+    A-

 

ئێوارەی دوێنێ یانەی ریاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی ڤالێنسیا و بەئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی لێبردەوە، دوابەدوای کۆتایی ھاتنی یارییەکەو لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، زێنەدین زێدانی فەرەنسی رایگەیاند: زۆر دڵخۆشە بەو سەرکەوتنە گەورەیە.


ناوبراو وتیشی: "من زۆر دڵخۆشم، تەنیا لەبەر ئەنجامەکە نا، بەڵکو لەبەر ئاستی یاریزانەکان، بەشێوەیەکی باش یاریمان کردو کۆنترۆڵی تۆپمان بۆ ماوەیەکی زۆر کرد، بەتایبەتی لەتایمی یەکەمدا، ھەموو ئەوانەش لەیاریگایەکی قورس و بەرامبەر یانەیەک بوو کە وەرزی ئەمساڵ ئاستی بەرز نمایش دەکات".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد،"وەک پێشتر رامگەیاند، کێشەی ریاڵ مەدرید جەستەیی نییە، من یاریزانی نایاب و پیشەگەرم ھەیە بەباشی دەگەڕێنەوەو بە باشی راھێنان دەکەن، کێشەکە لەڕووی دەروونییەوەیە ئەو کێشەیە لە کێشەی جەستەیی سەختترە".


وتیشی، "لەتایمی دووەمداو بۆ ماوەی 10 تا 15خولەک گرفتمان بۆ دروست بوو، بەڵام کیلۆر ناڤاس رزگاری کردین، لەکۆتاییدا بردنەوەیەکی شایستەمان بەدەستھێنا".


یانەی ریاڵ مەدرید بە 38 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی لالیگادایە، لەکۆی پێنج یاری رابردووش دوو یاری دۆڕاندووە و یاریەکی دیکەش بەرامبەر بووە.
 
















زۆرترین بینراوەکان