واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ش ئاشكراكرا


نەتەوە  |   00:22:26 2018-01-28  |   (12,241) جار خوێندراوەتەوە

له‌دوایین خشته‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌ ناوی چه‌ند شوێنێك نه‌كرابوو، به‌ڵام چه‌ند زانیاریه‌ك واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی توێژێك ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

به‌پێی چه‌ند زانیاریه‌ك كه‌ له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ستخراون، له‌ دوای كۆتاییهاتنی دابەشكردنی موچەی وەزارەتەكان، موچەی خانەنشینی سه‌ربازی و مەدەنی دابەشدەكرێت و لەگەڵ خشتەی نوێی موچەشدا وادەكەی ئاشكرادەكرێت.


هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌، له‌رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ 4 و 5ی مانگی 2ی 2018، موچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت.


هاوكات عه‌زیز عه‌لی مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌ری خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ له‌سلێمانی، به‌  سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی راگه‌یاندووه‌: تا ئێستا به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاه‌رتی داراییه‌وه‌ واده‌ی دابەشكردنی موچەمان پێنەگەیشتووە، بەڵام ئێمە لیستی موچەی مانگی 3ی 2017مان ئامادەیەو هەركاتێك داوامان لێ بكرێت، لیستەكە دەنێرین.
















زۆرترین بینراوەکان