بۆ خانمانی: بەم جۆرە دڵەکزێ لەکاتی دووگیانیدا چارەسەر بکە


نەتەوە  |   18:07:03 2018-01-25  |   (532) جار خوێندراوەتەوە

خانمان بەگشتی لەکاتی دووگیانیدا تووشی گرفت و بێزاریی دەبنەوە، ئەوەش بەھۆی دڵەکزێوە، لەبەرئەوەش کە لەو ماوەیەدا ناتوانن دەرمان بەکاربھێنن، دەتوانن لێرەدا چارەسەرێکی سروشتی بەکاربهێنن کە دەتوانێت چارەسەری گرفتەکەیان بکات.
A+    A-


پێکهاتەی ئەو چارەسەرە سروشتییەش بریتییە لەم گیراوەیەیە:

کەمێک توێکڵی ھەنار

گێزەر

یەک کەوچک ھەنگوین

ئەم پێکهاتانە لەقاپێکدا تێکەڵ بکە تا شێوەی شەربەتێک دروست دەبێت بەبێ تۆپەڵبوونی، دواتر کە ئامادەبوو، دەتوانیت بەدرێژایی رۆژ بۆ زیاتر لە جارێک بەکاری بھێنیت، ئەم تێکەڵەیە زۆر بەسوودە بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەدژە ئۆکسانەکان کە لەنێو توێکڵی ھەنارەکەدا ھەیە و دژی ھەوکردنی رووپۆشی گەدەیە.

 

 ھەروەھا گێزەر چارەسەری چەندین حاڵەتی ھەوکردنی گەدە دەکات کە ئەمیش دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان.
















زۆرترین بینراوەکان