تا دەتوانیت ئێواران مەخەوە... زیانەکانی بزانە


نەتەوە  |   20:37:54 2018-01-23  |   (186) جار خوێندراوەتەوە

زانایانی مێشک و دەمار پێیانوایە خراپترین کاتەکانی نووستن، پاشنیوەڕوان و بەتایبەتیش ئێوارانە.
A+    A-


بەگوێرەی نوێترین توێژینەوەکانی زانایان و پسپۆڕانی پزیشکی مێشک و دەمار، خراپترین کاتەکانی خەوتن بۆ مرۆڤ پاشنیوەڕوان و سەرلەئێوارانەو زیانەکانیشیان دەستنیشانکردووە لەسەر چالاکییەکانی مێشک و دەروون و پێست و چالاکیی ئەو کەسانەی بە بەردەوامی لەو کاتانەدا دەخەون.

 

بەپێی توێژینەوەکان، خەوی ئێواران و پاشنیوەڕوان ئەم زیانانەی هەیە:

 

1-مرۆڤ تووشی بیرکۆڵی دەکات.

2-لەڕووی دەروونییەوە دەبێتە هۆی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.

3-بیرچوونەوە زۆردەکات و لە ماوەی درێژخایەندا کاریگەریی دەبێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی زهایمەر "بیرچوونەوەی تەواوەتی".

4-هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی مێشک.

5-دەبێتە هۆی زەردهەڵگەڕانی رەنگی پێست و دروستبوونی پەڵەو زیپکە.

سەرچاوە: دواڕۆژ

 

 
















زۆرترین بینراوەکان