لیژنه‌كه‌ی به‌غدا بۆ وردبینكردنی مووچه‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێر


نەتەوە  |   10:33:40 2018-01-22  |   (423) جار خوێندراوەتەوە

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لیژنه‌ی وردبینكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ له‌ به‌غداوه‌ گەیشتە هه‌ولێر، هاوكات فه‌رمانبه‌رانیش له‌ده‌وامكردن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەمە 22ی كانونی دووەم لیژنەی وردبینكردنی مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە گەیشتە هەولێر و بڕیارە دەست بەكارەكانیان بكەن.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ لیژنه‌ی دیوانی چاودێری دارایی به‌غدا بۆ وردبینكردن له‌ لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ هاتونەتە هه‌ولێر و وردبینیكردن له‌ لیستی مووچه‌خۆران ده‌ست پێده‌كه‌ن و سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌ و قوتابخانه‌ ده‌كه‌ن.


له‌ زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، هه‌رچه‌نده‌ وردبینیكردن له‌ لیستی موچه‌خۆراندا ده‌كرێت، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌وامكردن، هاوكات سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ ئاگاداركراوه‌نه‌ته‌وه‌، كه‌ لیستی ناوی مامۆستایان فه‌رمانبه‌رانیان بۆ یه‌كه‌ی ژمێریاری فه‌رمانگه‌كان بنێرن و تیایدا به‌وردی ناوی چواری خۆیان و ناوی سیانی دایكیان بنوسرێت بۆئه‌وه‌ی وردبینی بكرێت و ئاماده‌بكرێت.
















زۆرترین بینراوەکان