ئێران له‌سه‌ر هێرش كردنه‌ سه‌ر عه‌فرین داوایه‌ك ئاراسته‌ی توركیا ده‌كات


نەتەوە  |   10:02:11 2018-01-22  |   (336) جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی نیگەرانی پێشهاتەکانی عەفرینە و داواشدەکات دەستبەجێ ئۆپراسیۆنی تورکیا لە ناوچەکە ڕابگیرێت.
A+    A-

 

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی تەهران تایمزدا، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندوه‌، ئێران نیگەرانی پێشهاتەکانی عەفرینە و داواشدەکات دەستبەجێ ئۆپراسیۆنی تورکیا لە ناوچەکە ڕابگیرێت.


ناوبراو وتوشیەتی، بەردەوامبوونی قەیرانەکان لە عەفرین پێدەچێت ببێتە هۆی بەهێزبوونی گروپە تیرۆرستیە تەکفیریەکان لە باکوری سوریا و ئاگری جەنگ لە سوریا زیاتر بگەشێنێتەوە و وڵاتەکە بەرەو کاولکاری ببات.


 وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران جەخت لە گرنگی پاراستنی  سەروەری خاکی سوریا دەکاتەوە و داواش لە هەموو وڵاتان و بەتایبەتی تورکیا دەکات کە پابەندبوون بە دانوستانەکانی ئەستانەوە و بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکانی سوریا.


جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، دەستوەردانی نایاسایی دەرەکی و چالاکی ئیستیفزازی هۆکاری کێشەکانی سوریان.
















زۆرترین بینراوەکان