تەرمی سێ ئه‌ندامی تری خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ دۆزرایه‌وه‌


نەتەوە  |   09:06:33 2018-01-22  |   (1,481) جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو تەرمی ئەندامی خێزانێک لە هەڵەبجە دۆزرایەوە، درەنگانێکی ئەمشەویش تەرمی سێ ئەندامی دیکەی هەمان خێزان دۆزرانەوە.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان تیمەکانی پۆلیس درەنگانێکی شه‌وی رابردوو لەکاتژمێر ١ بۆ ٣، تەرمی سێ ئەندامەکەی دیکە لە دۆڵەمەڕ و گوندەکانی دەوروبەری هەڵەبجە دۆزراونەتەوە.


به‌و پێیه‌ش ته‌رمی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه‌ جگه‌ له‌ كوڕێكیان، كه‌ پێکهاتوون لە دایک و باوک و دوو برا کە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە دیارنەماون، دۆزرانه‌ونه‌ته‌وه‌، هەروەها ئه‌و کوڕه‌یشیان کە تۆمەتبارە بە کوشتنیان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ تەمەنی دایکەکە ٣٧ ساڵ و دووگیان بووە، بەڵام تا ئێستا تەمەنی باوک و دوو براکەی دیکە و تۆمەتبارەکە نازانرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان