وه‌زاره‌تی دارایی رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   14:58:19 2018-01-21  |   (1,878) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكان ئاگادار دەكاتەوە كە هیچ لێدوانێك بە بێ پرسی وەزارەت بۆ راگەیاندن نەدەن.
A+    A-

 

ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی كانوونی دووەمی 2018، وەزارەتی دارایی و ئابووری راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە، كه‌ تێیدا هاتووه‌، "سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەت ئاگاداردەكەینەوە كە بەبێ گەڕانەوە بۆ ئێمە هیچ لێدوانێك بۆ دەزگاكانی راگەیاندن نەدەن".


لەڕاگەیەنراوەكەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هەر لێدوانێك لەسەر كار و چالاكییەكانیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن بدرێت، پێویستە رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ وەربگیرێت.


لەبەشێكی تری راگەیاندراوەكەی وەزارەت ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو گشتاندنەی وەزارەت دوای ئەوە دێت لە چەند دەزگایەكی راگەیاندن لێدوانی جۆراوجۆر بڵاو كراونەتەوە كە هیچ راستییەكیان تێدا نەبووە و لەم قەیرانە داراییە زیاتر مووچەخۆرانی نائومێد كردووە.
















زۆرترین بینراوەکان