ته‌رمی 15 هاوڵاتی له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان دۆزرایه‌وه‌


نەتەوە  |   12:58:00 2018-01-21  |   (258) جار خوێندراوەتەوە

لە سنووری نێوان سوریا و لوبنان، تەرمی پانزە ئاوارەی سوریی كە هەوڵیان دابوو بە قاچاخ و لە شاخەكانەوە بچنە ناو لوبنان، دۆزرانەوە.
A+    A-

 

ئەمڕۆ یەكشەممە 21 كانوونی دووەم وەزارەتی بەرگری لوبنان لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، پانزدە ئاوارەی سوری رۆژی هەینی، دوای ئەوەی قاچاخچییەكان ئەوانیان لە كۆیستانە سنوورییەكان جێیهێشتبوو، بەهۆی ونكردنی رێگا لەسەرمادا رەقبوونەتەوە. 


له‌ راپۆڕته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، 13 تەرم لە رۆژی هەینی و دوو تەرمیش رۆژی شەممەی رابردوو دۆزراونەتەوە و كۆمەڵێك لە پەنابەرەكانیش رزگاركراون. 


 
















زۆرترین بینراوەکان