بینالی یڵدرم: بە چوار قۆناغ دەچینە نێو عەفرینەوە 


نەتەوە  |   12:48:38 2018-01-21  |   (178) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا، ڕایگه‌یاند، كه‌سوپای‌ توركیا چۆته‌ ناو خاكی‌ عه‌فرینه‌وه‌و پلانه‌كه‌شیان ئه‌وه‌یه‌ ناوچه‌یه‌ك له‌ قولایی‌ 30 كیلۆمه‌تر دوستبكه‌ن، یه‌په‌گه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

بینالی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا، به‌كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، سوپای‌ توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌بۆردومانكردنی‌ بنكه‌و باره‌گاكانی‌ یه‌په‌گه‌، هێزه‌ زه‌مینه‌كانیشیان چوونه‌ته‌ ناو عه‌فرینه‌وه‌، وتیشی: ده‌یانه‌وێت ناوچه‌یه‌ك به‌ قوڵایی‌ 30 كیلۆمه‌تر له‌ناو عه‌فرین دروستبكه‌ن.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل "یه‌په‌گه‌" ئه‌م قسانه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.


سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌وانان له‌ئه‌نقه‌ڕه‌ی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌و وڵاته‌ ڕاشیگه‌یاند، كه‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌ چوار قۆناغ ئه‌نجامئه‌درێت.
















زۆرترین بینراوەکان