هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی وه‌زیری ده‌روه‌ی توركیا بۆ به‌غدا هێرشێکی سوپای ئه‌و وڵاته‌ تێکشکێندرا


نەتەوە  |   11:56:08 2018-01-21  |   (369) جار خوێندراوەتەوە

هێرشێکی سوپای تورکیا لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، تێکشکێندرا.
A+    A-

 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، رۆژی یەکشەممە 21/1/2018 شەڕڤانانی یەپەگە هێرشەکەی سوپای تورکیایان لە گوندی بالیای ناوچەی بلبل تێکشکاندووە و پاشەکشەیان بە هێزەکەی تورکیا کردووە.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌وله‌ود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی به‌غدای كرد، وه‌ك میدیا عێراقییه‌كانیش ئاشكرای ده‌كه‌ن سه‌ردانه‌كه‌ی، په‌یوه‌ندی به‌كۆمه‌ڵێك پرسی سیاسیی و سه‌ربازییه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌پێش هه‌موشیاندا بابه‌ته‌كانی بونی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان و چالاكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌سنوره‌كه‌.


رۆژی شەممە 20/1/2018، سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناونیشانی ئۆپەراسیۆنی (چلی زەیتون)، هێرشی کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان و تا ئێستا شەش هاووڵاتی و سێ شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) شەهید بوون و چه‌ندین هاوڵاتیش بریندار بوون.


 
















زۆرترین بینراوەکان