په‌یه‌ده‌ له‌باره‌ی‌ عه‌فرینه‌وه‌ په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌


نەتەوە  |   10:22:41 2018-01-21  |   (410) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی‌ (په‌یه‌ده‌) په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی‌ واشنتۆن و مۆسكۆ ده‌كات و داوایان لێده‌كات، هه‌ڵوێستی ڕون و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌په‌لاماره‌كانی‌ توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین نیشانبده‌ن.
A+    A-

 

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی‌، كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/ 1/ 2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، به‌رگریكردن له‌عه‌فرین، ڕویه‌كی دیكه‌ی‌ به‌رگرییه‌كه‌ی كۆبانێیه‌، به‌شێوه‌یه‌ك سوپای توركیای داگیركه‌رو به‌كرێگیراوه‌كانیان هه‌مان چاره‌نوسی تیرۆریسته‌كانی داعشیان ده‌بێت له‌كۆبانێ، بۆیه‌ توركیا له‌هێرشكردنه‌سه‌ر عه‌فرین ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌.


په‌یه‌ده‌ هۆكاری له‌شكركێشی توركیا بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ دۆخی ناوخۆی سیاسی و ئابوری ئه‌نكه‌ره‌ له‌وپه‌ڕی خراپی و قه‌یراندایه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌شی به‌ره‌و لاوازبونی زیاترده‌چێت و ته‌واوی ستراتیژه‌كانی شكستیهێناوه‌.


جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ توركیا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و له‌شكركێشیه‌وه‌ قه‌یرانه‌كانی هه‌نارده‌ بكات و ڕێگه‌ له‌پڕۆژه‌ی فیدراڵیه‌تی ڕۆژئاوا له‌باكوری سوریا (ڕۆژئاوای‌ كوردستان) بگرێت.


په‌یه‌ده‌ هه‌روه‌ها له‌په‌یامێكدا داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات، چاودێرو ڕێگربن له‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی توركیا له‌كانتۆنی عه‌فرین، "له‌كۆتاییدا عه‌فرینیه‌كان به‌سه‌ر دوژمنی گه‌لان و خاوه‌نی پڕۆژه‌ داگیركه‌ره‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان