ژنێک 10رۆژ دوای گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێکی بوو


نەتەوە  |   21:24:00 2018-01-20  |   (711) جار خوێندراوەتەوە

ژنێكی دووگیان لە ئەفریقای باشوور 10 رۆژ پاش ئه‌وه‌ی گیانله‌ده‌ست ده‌دات، له‌نێو تابوتەکەیدا منداڵێکی ده‌بێت.
A+    A-


به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "ئار تی"ی روسیا، ئه‌و كارگوزه‌رانه‌ی له‌ هۆڵی پرسه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن، منداڵێكی تازه‌ له‌دایكبوویان له‌ تابوتی ژنه‌ كۆچكردووه‌كه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌منداڵدانی ژنه‌كه‌وه‌ هاتبووه‌ ده‌ره‌وه‌.

 

خاوه‌نی هۆڵه‌كه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كات کە نزیكه‌ی 20 ساڵه‌ له‌و شوێنه‌ كارده‌كات و تائێستا هیچ رووداوێك هێندە تووشی سه‌رسوڕمانی نه‌كردووه‌ و دەشڵیت: کارگوزارەکان به‌جۆرێك ترساون، كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ره‌گه‌زی منداڵه‌كه‌ش بزانن".

 

پزیشكه‌كانی پسپۆریش لەوبارەیەوە روونیان كردۆته‌وه‌ کە به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆی غازی ناو سكی مرۆڤه‌وه‌، ده‌شێت منداڵ له‌ سكی دایكی بێته ‌ده‌ره‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دایكه‌كه‌ش مردبێت.

 

هه‌روه‌ك ئاماژەشیان بەوە کردووە کە خاوبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌ی دایك  بەمردوویش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پرۆسه‌كه‌.

 

به‌گوێره‌ی میدیا ناوخۆییەکانی ئه‌فریقای باشووریش، منداڵه‌ تازه‌ له‌دایكبووه‌كەش‌ هەر بەمردوویی لەدایکبووەو له‌گه‌ڵ دایكیدا له‌ تابوتێكی گه‌وره‌دا به‌خاك سپێردراون.

 

هەرلەو بارەیەشەوە دایكی ژنه‌ مردووه‌كه‌ رایگەیاندووە كچه‌كه‌ی به‌هۆی كێشه‌ له‌ هه‌ناسه‌دانیدا كتوپڕ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
















زۆرترین بینراوەکان