بەرشە لەسەر هەواڵی کڕینی گریزمان هاتە دەبگ


نەتەوە  |   17:15:29 2018-01-20  |   (177) جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئیسپانیا رایدەگەیەنن کە یانەی بەرشە لەگەڵ گریزمان رێککەوتووەو ھەموو شتێکیان لەگەڵیدا بڕاندۆتەوەو ئەو بابەتە یەکلایی بۆتەوە.
A+    A-


 

لەوبارەیەوە میدیاکانی ئیسپانیاو بەتایبەتیش میدیاکانی هەرێمی کەتەلۆنیا ھەواڵی ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە کە یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ گریزمان-ی ھێرشبەری فەرەنسی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریددا رێککەوتووەو درێسی ژمارە 7یشی بۆ دانراوەو ھەموو شتێکیشیان یەکلایی کردۆتەوە.

 

 لەسەر ئەو ھەواڵەش، کەمێک پێش ئێستا یانەکە لەپێگەی فەرمیی خۆیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردۆتەوەو تێیدا بەھەموو شێوەیەک ئەوە رەتدەکاتەوە کە یانەکەیان لەگەڵ گریزمان قسەی کردبێت یاخود گەشتبنە رێککەوتن.

 

ھەروەک لەبەیاننامەکەدا هاتووە: "ئێمە بەو جۆرە ھەواڵانە خۆشحاڵ نین کە لە میدیاکانەوە بڵاودەکرێنەوەو رێز لە ھەموو یانەیەکیش دەگرین بەتایبەتی ئەتڵەتیکۆ و ئەگەر کارێکی لەو شێوەیەش ھەبێت لەگەڵ یانەکە قسە دەکەین.
















زۆرترین بینراوەکان