باشترین تە‌مە‌ن کامەیە بۆ هاوسە‌رگیریى کوڕان و کچان؟


نەتەوە  |   16:41:34 2018-01-20  |   (533) جار خوێندراوەتەوە

سایتى سەن-ى بریتانى لەزاری چەند زانایەکەوە گونجاوترین تەمەنى بۆ هاوسەرگیریى دەستنیشان كردووەو بەم توێژینەوەیەش رایەکی پێشووی چەند زانایەک رەتدەکرێتەوە.
A+    A-


ئەو زانایانە رایانگەیاندووە، گەنجێتى و رابواردن پێویستە تا تەمەنى 24 ساڵ و بەرەوسەر بەردەوامبێت، بەڵام بەهۆى ئەوەى لە رابردوودا تەمەنى نموونەیى بۆ هاوسەرگیریى بە 20 بۆ 28 ساڵ دیاریکراوە زۆرینەى خەڵك لەو تەمەنەدا هاوسەرگیرییان كردووە.

 

هەر بەپێی مەزەندەی پپێشتری زانایان، تەمەنى 10 تا 19 ساڵ بە تەمەنى گەنجێتى و رابواردن دانرابوو و لە دواى تەمەنى 19 ساڵییەوە كەسەكە بە كەسێكى پێگەیشتوو و ئامادە بۆ كاركردن و هاوسەرگیریى و دروستكردنى خێزان دیاریکرابوو، بەڵام ئەم زانایانە دەڵێن تەمەنى نموونەیى بۆ هاوسەرگیرى لەدواى تەمەنى 30 ساڵییەوە دەستپێدەکات و رایانگەیاندووە کە پێویستە کوڕان لە تەمەنى 32 ساڵیدا هاوسەرگیریى بكەن و كچانیش لە تەمەنى 30 ساڵیدا.

 

ئەو زانایانە دەشڵێن: پێویستە تەمەنى 20 بۆ 30 ساڵى تەرخان بكرێت بۆ رابواردن و بەسەربردنی ژیانی گەنجێتى.
















زۆرترین بینراوەکان