حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا لەکارکەوت


نەتەوە  |   10:07:02 2018-01-20  |   (466) جار خوێندراوەتەوە

دوای شکستهێنانی کۆنگرێس لە رێککەوتن لە سەر پڕۆژەی خەرجییەکان، حکومەتی ئەمریکا کاتژمێر 12 بە کاتی ئەمریکا و 8ـی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە بەکاتی هەولێر لەکارکەوت.
A+    A-

 

تائێستا روون نییە لەکارکەوتنی حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا چەند درێژە دەکێشێت، بەڵام تاوەکو ئەوکاتەی چالاک دەکرێتەوە، کارمەندانی حکومەت دەنێردرێنەوە ماڵەوە.


له‌كاركه‌وتنی حکومەت ئەنجامی ئەوە بوو، کە پڕۆژەی کاتیی خەرجییەکان کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بەرزکرابوویەوە، لە ئەنجوومەنی پیران دەنگی پێویستی نەهێنا و ئەگەر پڕۆژەکە دەنگی بهێنایە دەتوانرا بە شێوەیەکی کاتی و تاوەکو 16ـی شوبات بودجە بۆ دامەزراوە حکومییەکان دابین بکرێت.


به‌پێی زانیارییه‌كان دیموکراتەکان دەنگیان بە پڕۆژەکە نەداوه‌ و نەیتوانی دەنگی پێویست بە دەست بهێنێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێشتر هۆشدارییدابوو لەوەی کە شەتداونی حکومەت کاریگەریی نەرێنیی بۆ سەر سوپای وڵاتەکەی و ئاسایشی سنوورەکانی باشووری ئەمریکا دەبێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان