ئەو زیانانە چین کە بەهۆی درەنگ خەوتنی شەوانەوە دووچاری مرۆڤ دەبێت؟


نەتەوە  |   21:31:30 2018-01-19  |   (223) جار خوێندراوەتەوە

پێگەی buzzkito چەند زیانێکی خەوتن لە درەنگانی شەودا رووندەکاتەوەو بە چەند خاڵێک ئەو کەسانەی لە مەترسییەکانی ئەو حاڵەتە هۆشیارکردۆتەوە.
A+    A-

 

کەسانێک هەن وافێربوون کە هەمیشە شەوان درەنگ دەخەون، تا درەنگانێکی شەو خۆیان سەرقاڵدەکەن بە ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا یان سەیری فیلم و دراما دەکەن، بەڵام بێ ئاگان لەوەی چ زیانێک بە تەندروستیی خۆیان دەگەیەنن.

 

بەپێی هەواڵێکی پێگەی buzzkito زیانەکانی خەوتن لە درەنگانی شەودا پێکهاتووە لەمانە:

 

1-درەنگ خەوتن هۆکارێکە بۆ زیادبوونی ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشی شەکرە.

 

2-لەرووی دەروونییەوە تووشی خەمۆکی و بێتاقەتی دەبیت، بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێک هەبێت، وردە وردە رێژەی ئەو خەمۆکییە بەرزدەبێتەوە.

 

3-تواناکانی سەرنجدانت واتە تەرکیز تەواو کەم دەبێتەوە، ناتوانیت فێربیت و زانیاریی وەربگریت.

 

4-بەرگریی لەش کەمدەبێتەوە دژی نەخۆشییەکان، چونکە گۆڕانکاریی لە سوڕی خوێندا دروست دەکات و تووشی ژاوەژاو دەبێت، لەهەمان کاتیشدا زیاتر ئارەق دەکەیتەوەو ماسولکەکانت بێ توانا دەبن، هەستدەکەیت گیانت کرژبووە واتە تووشی "تەشەنوج" دەبیت.

 

5-کاتێک نەخەویت، ئەوا بێگومان زیاتر دادەنیشیت، ئەمەش زیان بە بڕبڕەکانی پشت دەگەیەنێت و ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی (فەقەرات) زیاد دەکات.

 

6-شەو درەنگ خەوتن دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی هۆڕمۆنی "میلاتونین" کە بەرپرسە لە رێکخستنی چالاکییەکانی لەشی مرۆڤ لە مێشکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی دڵەڕاوکێ و هەستکردن بە دوودڵی.
















زۆرترین بینراوەکان