ئۆتۆمبێله‌ گرانبه‌هاكه‌ی خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگی كورد هه‌رای نایه‌وه‌


نەتەوە  |   10:56:08 2018-01-19  |   (1,271) جار خوێندراوەتەوە

هێلی لۆڤ خانمه‌ گۆرانی بێژی ناسراوی كورد وێنه‌ ئۆتۆمبێله‌ نوێكه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ بووه‌ جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی.
A+    A-

 

هێلی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌ی ئۆتۆمبێلێكی گرانبه‌های بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌وه‌ش مشتومڕی له‌نێوان هه‌وادارانی دروستكردووه‌، به‌شێكی زۆریان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌ نوێكه‌یه‌تی و نرخه‌كه‌ی به‌ 120 هه‌زار دۆلار واته‌ 12 ده‌فته‌ر دۆلار مه‌زنده‌ ده‌كرێت.


به‌شێكی تر له‌هه‌وادارانی جارێكی تر ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ تۆماركردنی چه‌ند گۆرانییه‌ك چۆن توانیویه‌تی سامانێكی زۆر به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ خاوه‌نی یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین ساڵۆنه‌كانی جوانكاری خانمانه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق، كه‌ به‌ كۆشكی هێڵی به‌ناوبانگه‌.

 


 
















زۆرترین بینراوەکان