ناوی ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگانه‌ ئاشكراكرا، كه‌ به‌ 450 ملیار دیناره‌كه‌ موچه‌ی پێده‌درێت


نەتەوە  |   00:37:30 2018-01-19  |   (7,817) جار خوێندراوەتەوە

نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی نووسراوێك ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەن لەبارەی وردەكاری كردنەوەی هەژماری بانكیی بۆ هەرێمی كوردستان، پەرلەمانتارێكی كوردیش رایدەگەیەنێت: "پێدەچێت 450 ملیار دینارەكە بۆ موچەی پەروەردە و تەندروستی و چەند دامەزراوەیەكی دیكە بێت".
A+    A-

 

تاڤگە ئەحمەد، پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند:" بەدواداچوونمان بۆ پرسی كردنەوەی هەژماری بانكیی بۆ هەرێمی كوردستان و تەرخانكردنی بڕی 450 ملیار دینار كردووە، بەڵام نەگەیشتوینەتە ئەنجامی ورد".


ناوبراو له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی وتیشی: "بەپێی ئەو زانیارییە سەرەتایانەی دەستمان كەوتووە، پێدەچێت ئەو پارەیە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە و فەرمانبەری بەنداوەكانی هەرێم و فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لەهەرێم و دەروازە سنووریەكان و گومرگەكان تەرخان بكرێت".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تائێستا بە دروستی نازانرێت ئەو پارەیە كەی خەرجدەكرێت و بۆ چ مەبەستێكە، كێشەكەش ئەوەیە كە ئێستا حەیدەر عەبادی هەم وەزیری داراییە و هەمیش سەرۆك وەزیران، بۆیە بڕیاری كۆتایی لای ئەوەو زانیارییەكانیش هەر لای ئەوە.


تاڤگە ئەحمەد ئاشكرایدەكات: رۆژی 17ی 1ی 2018، دوو ئەندامی كورد لەلیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران نووسراویان ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردوە، بۆئەوەی روونكردنەوەی تەواو لەسەر كردنەوەی ئەو ژمارە حیسابیە بدات و چاوەڕوانی وەڵامن.
 
















زۆرترین بینراوەکان