پەرلەمانی تورکیا بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی پەسندکرد


نەتەوە  |   21:59:53 2018-01-18  |   (568) جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی تورکیا بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی بۆ ماوەی 3 مانگی دیکە پەسندکرد و بڕیارەکە لە بەرەبەیانی رۆژی هەینیه‌وه‌ جێبەجێدەکرێت.
A+    A-

 

پەرلەمانی تورکیا بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی بۆ ماوەی 3 مانگی دیکە پەسندکرد و بڕیارەکە لە كاتژمێر 1ی بەرەبەیانی رۆژی هەینیه‌وه‌ جێبەجێدەکرێت، درێژکردنەوەی بڕیاری باری نائاسایی لە تورکیا لەکاتێکدایە، کە بۆ جاری شەشەمە ئەو بڕیارە درێژدەکرێتەوە.


ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا شەوی چوارشەممە 17-1-2018، حكومه‌تی توركیای راسپارد ، باری نائاسایی بۆ جاری شه‌شه‌م درێژبكاته‌وه‌، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش داواكه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی توركیا كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیدا خرایه‌ ده‌نگدان، بڕیارەکەش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی هه‌ردوو فراكسیۆنی ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌ په‌سندكرا.


پێنج رۆژ دوای هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی به‌شێك له‌ سوپای توركیا له‌ شه‌وی 15ـی ته‌ممووزی 2016، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ رۆژی 20ـی ته‌ممووز باری نائاسایی له‌ سه‌رتاسه‌ری توركیا راگه‌یاند. 
















زۆرترین بینراوەکان