هونه‌رمه‌ندێكی‌ ناسراوی‌ كورد له‌مه‌رگ گه‌ڕایه‌وه‌


نەتەوە  |   21:04:36 2018-01-18  |   (1,424) جار خوێندراوەتەوە

هونه‌رمه‌ندی‌ ناسراوی‌ بواری‌" شێوه‌كاری"‌، روسته‌م ئاغاله‌، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌هۆی‌ ڕووداوی‌ هاتووچۆوه‌ له‌مه‌رگ گه‌ڕایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ وه‌رگه‌ڕا.
A+    A-

 

هونه‌رمه‌ندی‌ ناسراوی‌ بواری‌" شێوه‌كاری"‌، روسته‌م ئاغاله‌، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، 18/1/2018 له‌ رێگه‌ی‌ كه‌لكه‌سماق سه‌ر به‌قه‌زای‌ دوكان تووشی ڕووداوی‌ هاتووچۆ بوو، له‌وباره‌شه‌وه‌ رێبین چالاك هاوڕێی‌ هونه‌رمه‌ندو فۆتۆگرافه‌ری‌ كورد، به‌سایتی‌ وێستگه‌ی‌ ڕاگه‌یاند، "له‌كاتێكدا رۆسته‌م ئاغاله‌ ئه‌م ڕووداوه‌ی‌ به‌سه‌رهات، كه‌ ده‌یویست له‌سلێمانییه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆیه‌".


وتیشی‌ "ده‌ستی‌ چه‌پی‌ ڕوسته‌م ئاغاله‌ شكاوه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵی‌ خۆیی‌ و مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ نییه‌"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "هه‌ر كه‌سێك چووبێته‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌، ده‌ڵێت سه‌رنشینی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌مه‌رگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ رووداوه‌كه‌ قورس بووه‌".


روسته‌م ئاغاله‌ له‌كۆیه‌ له‌دایكبووه‌، ده‌رچووی‌ هونه‌ره‌ جوانه‌كانه‌ به‌شی‌ شێوه‌كاری‌، خاوه‌نی‌ چه‌ندین پێشنگای‌ تایبه‌ته‌و پێشتر لێپرسراوی‌ گه‌له‌ری‌ زاموا بوو له‌شاری‌ سلێمانی‌، به‌ڵام ئێستا مۆزه‌خانه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت تابلۆكانی‌ هه‌یه‌ له‌شاری‌ كۆیه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان