هه‌نگاوی داهاتووی عێراق بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاشكرا ده‌كرێت


نەتەوە  |   20:23:51 2018-01-18  |   (3,125) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی لیژنەی پێداچونەوەی لیستی موچەخۆرانی پەروەردە و تەندروستی هەرێم لە حكومەتی عیراق رایگەیاندووە، "رۆژی یەكشەممە لیژنەی فەرعیەكان دەست بەكارەكانی دەكات بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەت".
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئەمین بەكر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، قاسم عینایە، سەرۆكی لیژنەی پێداچونەوەی لیستی موچەخۆرانی پەروەردە و تەندروستی هەرێم پێی ڕاگەیاندووە رۆژی یەكشەممە لیژنەی فەرعیەكان دەست بەكارەكانی دەكات بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەت.


ئاماژەی بەوەشكردووە قاسم عینایە پێی وتووە كارەكان بە دوو شێوە دەكرێن، یەكەم، چەند لیژنەیەك پێداچوونەوە بەلیستی موچەكاندا دەكەن لەڕوی گونجانی نێوان ژمارە و یەكەكانی خوێندن یان تەندروستی، گونجانی بڕی موچەو دەرماڵەكانیان لەگەڵ پلەی وەزیفی و بڕوانامە و ساڵانی خزمەت و ناوی دوبارە و تەمەن.


هەروەها دووەمیش، چەند لیژنەیەكی فەرعی كە زیاتر لەفەرمانبەرانی دیوانی چاودێری دارایی عیراق پێكدێن سەردانی هەرێم دەكەن و بەشێك لە دەزگاو خوێندنگە و نەخۆشخانەكان بەسەر دەكەنەوە تا بزانرێت ئەو كەسانەی موچە وەردەگرن لەسەر ئەو ناوەندانە فەرمانبەری حەقیقین یان وەهمی و ژمارەیان چەند گونجاوە لەگەڵ پێداویستیەكانی ئەو دەزگایە یان خوێندنگەیە.

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەگوێرەی ئەو جدیاتەی كە لایەنی عێراقی هەیەتی بە كۆتایی هێنان بە پرۆسەی وربینی كردنی لیستی موچەخۆرانی ئەو دوو وەزارەتە تاكۆتایی ئەم مانگە یاخود سەرەتای مانگی داهاتوو لایەنی عێراقی بڕیار لەسەر خەرجكردنی موچەی ئەو دوو وەزارەتە دەدات.
















زۆرترین بینراوەکان