تایبەتمەندییەکی نوێ و سه‌رنجراكێش بۆ فەیسبووک زیادکرا


نەتەوە  |   19:43:30 2018-01-18  |   (303) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، تایبەتمەندییەکی نوێیان بۆ تۆڕەکەیان زیاد کرد.
A+    A-

 

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە بەرپرسانی فەیسبووک، تایبەتمەندییەکی نوێیان بە ناوی (Watch Party) بۆ تۆڕەکەیان زیاد کردووە.


تایبەتمەندیی (Watch Party) ھاوشێوەی گرووپێکە و ھەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت داینێت و ناوی چەند ھاوڕێیەکی بخاتە نێوی، پاشان ئەو کەسەی گرووپەکەی داناوە، دەتوانێ ڤیدیۆیەکی پەخشی ڕاستەوخۆ بخاتە نێو گرووپەکە، دواتر ئەو کەسانەی لەنێو گرووپەکەدان، دەتوانن پێكه‌وه‌ سەیری پەخشی ڕاستەوخۆکە بکەن.


ھەروەھا ده‌توانن کۆمێنت بنووسن و لایک بکەن، لەو کاتەی ئەو تایبەتمەندییەش بەکار ھاتووە، ئەو کەسانەی نێو گرووپەکە تەنیا کۆمێنت و لایکی خۆیان دەبینن و ھی کەسانی دیکە نابینن.


جێی باسه‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووک لە ساڵی 2004دا کارا کرا و ئێستاش لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان