كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەكان هاته‌دەنگ


نەتەوە  |   17:46:52 2018-01-18  |   (624) جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەسەر ئەگەری دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەكان دێتە دەنگ و جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌: ئامادەكارییەكانمان تەواوكردووەو دواخستنی پرۆسەكەش كاریگەری لەسەر كارەكانمان نابێت.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 18/1/2018 كەریم تەمیمی، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"سەرجەم ئامادەكارییەكانمان لەڕووی هەونەری و كارگێڕییەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە گشتییەكان لە 12ی 5ی ئەمساڵ، تەواوكردووە.


ناوبراو وتیشی: ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقمان ئاگاداركردۆتەوە كە وەك كۆمسیۆن ئامادەین بۆ بەڕێوەبەردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا، ئاماژەی بەوەشكرد، دواخستنی هەڵبژاردنەكان كاریگەری لەسەر كارەكانی كۆمسیۆن ناكات.
 
















زۆرترین بینراوەکان