ئه‌مریكا له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   17:09:57 2018-01-18  |   (500) جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق هه‌ڵوێستی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ خسته‌ڕوو و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت،"پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌ بچێت و به‌ ئاواره‌كانیشه‌وه‌ ده‌نگی هه‌موو عیراقییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ببیستریت ".
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18/1/2018  باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ توندی هه‌ڵوێستی خۆی دژی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق ڕاگه‌یاند و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا كرده‌وه‌.


له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و ده‌نگی هه‌موو عیراقییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ببیستریت به‌ ئاواره‌كانیشه‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، به‌ هه‌ڵبژاردن هاوڵاتیان به‌شداریی خۆیان له‌ حكومڕانی وڵاته‌دا له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ و دوور له‌ توندوتیژی ده‌سه‌لمێنن.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عیراق، لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت و پشێوی له‌ نێو هۆڵه‌كه‌دا دروست بووه‌، هاوكات له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌ كۆی 260 په‌رله‌مانتار 149 په‌رله‌مانتار داوایان كردووه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌ی نهێنی بێت، هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بۆ سه‌ره‌تای كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2018 دوابخرێت، هه‌روه‌ها كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو دواخر.
 
















زۆرترین بینراوەکان