رزگار پێش گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌مه‌ی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی نوسیووه‌


نەتەوە  |   21:15:07 2018-01-16  |   (14,749) جار خوێندراوەتەوە

دوایين وته‌كانی ئه‌كته‌ری دیار پشتیوان نوری پێش گیانله‌ده‌ستدانی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی خانمه‌ ئه‌كته‌ری دیار هه‌واڵ عوسمان تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌.
A+    A-

 

ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی پشتیوان نوری گیان له‌ده‌ستبدات كه‌ هاوكاتبووه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژی له‌دایكبوونی هه‌واڵ عوسمان پۆستێكی تایبه‌تی له‌باره‌ی پشتیوانییه‌كانی ئه‌و خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ وه‌ك هاوسه‌رێك بۆ ئه‌و بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێدا خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ده‌ربڕیووه‌ و نوسیویه‌تی "ئەزیزی دڵم پشتوپەنای من، 21 ساڵە هەموو بەیانی، هەموو شەوێک، سوپاسی خودا ئەکەم کە تۆی بەمن بەخشیوە، ئێستاش ئەمەوێت پێت بڵێم زۆرمخۆش ئەوێیت، خودا تۆم لێ نەسێنێت، هەردەم ساخ و تەندروست باش بیت".


پشتیوان و هەواڵ دوو ئەکتەری دیاری درامای گەردەلول بوون، کە کاتی خۆیدا دراماکە زۆرترین بینەری هه‌بوو.


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/1/16 پشتیوان نوری ئه‌كته‌ری دیاری درامای گه‌رده‌لول به‌هۆی جه‌ڵته‌وه‌ لەتەمەنی 41 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا.
















زۆرترین بینراوەکان