خوشەکەکەی رۆناڵدۆ پەیامێک لەبارەیەوە بڵاوکردەوە


نەتەوە  |   15:16:21 2018-01-16  |   (453) جار خوێندراوەتەوە

کاتیا ئیفرۆ-ی خوشکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەسەر ئەو رەخنانەی کە لەم چەند رۆژەدا لە رۆناڵدۆ دەگیرێن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئنستاگرامدا پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە.
A+    A-


کاتیا لەپەیامەکەیدا دەڵێت: "من دەمەوێت بڵێم  کریستیانۆ تۆ کاتێک لە تەمەنی 12 ساڵدا بوویت و ھاتیتە یانەی لشبۆنە، ھیوای زۆمان بە تۆ بوو کە ببیتە کەسێکی گەورە، دوای پێنج ساڵ بووی بە یاریزانێکی گەورەو سەرەکی لە یانەی سپۆرتینگ لشبۆنەك تۆ ھەموو شتێکت کرد تا بوویتە ئەستێرەی یەکەم و دوای ئەوە چوویتە یانەی مانچستەر، تۆ لەو ماوەیەدا توانیت 118 گۆڵ بکەیت.

 

پاشان دەنووسێت: "کاتێکیش لە 2009 چوویتە ریاڵ مەدرید، لە کۆی 418 یاری 422 گۆڵت تۆمارکردو چەندین ژمارەی پێوانەیت شکاند".

 

 هەر لەو پەیامەدا کاتیا رایگەیاندووە: "کاتێک لە ساڵی 2008 تۆپی ئاڵتونیت بەدەستھێنا، ھەمووان دەیانوت ناتوانیت جارێکی تر تۆپی ئاڵتونی بەدەست بھێنیت، بەڵام تۆ توانیت چوار جاری تر ئەو خەڵاتە بەریتەوە".

 

لەپەیامەکەیدا هەروەها دەڵێت: " رەنگە تۆ یارییەک یان دوو یان سێ یاری نەتوانیت گۆڵ بکەیت، بەڵام تۆ لەمێژووی تۆپی پێدا جیاوازیت، چونکە تۆ ھەر دەگەڕیێتەوەو دەتوانیت ژمارەکان بشکێنیت و ئەو رەخنانەش کۆتاییان دێت".
















زۆرترین بینراوەکان