وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت


نەتەوە  |   10:27:41 2018-01-16  |   (5,606) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی ھەرێم سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە ئاشکرادەکات و بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش زانیاریی نوێ لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.
A+    A-


مەولود سابیر بەڕێوەبەری بانك لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەی ئاشكراكردووە کە بۆ دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران چاوەڕوانی هەفتەی داهاتوو دەكەین، "ئەگەر بەغدا لە 20 بۆ 25ی مانگ پارەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی بنێرێت، ئەوا وەزارەتی دارایی دەتوانێت بەئاسانی مووچەی وەزارەتەكانی دیكە دابەشبكات".

 

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی لەو رووەوە بە میدیاكانی پارتی راگەیاندووە: "ئەگەر بەغدا مووچەی ئەو دوو وەزارەتە بنێرێت، یان نەینێرێت، ئەوا لە دوای 20-1-2018 دەست دەکرێت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ".

 

روونیشیكردۆتەوە کە ئەگەر 20 تاوەكو 25ی ئەم مانگە بەغدا مووچەی پەروەردەو تەندروستی رەوانە بكات، ئەوا دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ئاسانتر دەبێت، وەكو ئەو دەڵێت: "ئەگەر بەغداش نەینێرێت، مووچە بەردەوام دەبێت و ناوەستێت".
















زۆرترین بینراوەکان