سەرۆکی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر فرۆشتنی رۆناڵدۆ و کڕینی نێیمار چی دەڵێت؟


نەتەوە  |   20:54:42 2018-01-14  |   (325) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پێشووی یانەی ریاڵ رەخنە لە ستافی ئێستای یانەکە دەگرێت سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی کڕین و فرۆشتنی یاریزان لەم کاتەداو دەڵێت ئەو هەواڵانە یاریزانەکە تووڕە دەکات.
A+    A-


لەوبارەیەوە خوان رامۆن کالدیرۆن-ی سەرۆکی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید رەخنەی زۆری لە ئیدارەی ئێستای یانەی ریاڵ مەدرید گرتووە بەوەی لەم کاتەدا ھەواڵی فرۆشتنی ھەندێک لە یاریزانان و کرینی یاریزانی نوێ بڵاودەکرێتەوە کە بەوتەی ناوبراو کارێکی زۆر خراپە.

 

کالدیرۆن لەو رووەوە رایگەیاندووە بڵاوبوونەوەی ھەواڵی کڕینی نێیمارو فرۆشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ شتێکی زۆر خراپە، چونکە لەم کاتەدا ریاڵ یاریی زۆری لەبەردەمدا ماوەو بڵاوکردنەوەی دەنگۆی فرۆشتنی رۆناڵدۆ خراپترین کارە کە کرابێ، ئەگەر ھەواڵەکە راستیش نەبێت، چونکە ئەو جۆرە ھەواڵانە تەنھا یاریزانەکەی پێ توڕە دەبێت بە تایبەتی یاریزانێکی وەک رۆناڵدۆ کە دەتوانێت لەھەر یارییەکدا گۆڕانکاریی بکات.
















زۆرترین بینراوەکان