‌شێوازی دابه‌شكرنی‌ نه‌وت له‌ گه‌رمیان رونده‌كرێته‌وه‌


نەتەوە  |   13:57:51 2018-01-14  |   (200) جار خوێندراوەتەوە

قامیقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار شێوازی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ قه‌زاكه‌یان و ئیداره‌ی گه‌رمیان روونده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌وت له‌ رێگه‌ی كارتی زیره‌كه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا قایماقیه‌تی قه‌زای كه‌لار بڵاویكردۆته‌وه‌، دابه‌شكردنی‌ نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیان له‌ رێگه‌ی‌ كارتی‌ زیره‌كه‌وه‌ ده‌بێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "ئه‌و كارته‌ ئێستا لای‌ بریكاره‌كانی‌ خۆراكه‌و به‌ سێ هه‌زار و 750 دینار ده‌درێت به‌ هاوڵاتیان، بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵ هاوڵاتیان به‌و كارته‌ به‌شه‌ نه‌وته‌كه‌یان وه‌رده‌گرن". 


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پێویسته‌ هه‌موو خێزانێك ئه‌و كارتی‌ زیره‌كه‌ بپارێزێت، چونكه‌ بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵ كاری‌ پێده‌كرێت.
 


















زۆرترین بینراوەکان