به‌فه‌رمی بارسێلۆنا دوورکه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانێکی راگه‌یاند 


نەتەوە  |   12:58:48 2018-01-14  |   (316) جار خوێندراوەتەوە

یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی به‌شدارینه‌کردنی نێلسۆن سێمێدۆ، به‌رگریکه‌ری یانه‌که‌ی له‌ یاریی ئه‌مشه‌وی به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد راگه‌یاند.
A+    A-

 

بارسێلۆنا له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌، یاریزانه‌ پۆرتوگالییه‌که‌ به‌هۆی تووشبوونی به‌ هه‌ڵامه‌ت به‌شداری له‌ یارییه‌که‌دا ناکات و ئه‌لێکس ڤیدال له‌ شوێنی ئه‌و یارییده‌کات، که‌ پێشتر یاریزانه‌که‌ به‌بڕیارێکی راهێنه‌ر بانگێشتنه‌کرابوو.


جێی باسه‌ ئه‌مشه‌و کاژێر 22:45 بارسێلۆنا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی ریال سۆسیداد ده‌بێته‌وه‌، جگه‌ له‌ سێمێدۆ هه‌ریه‌که‌ له‌ جیرارد دیولۆفیۆ، یێری مینا و رافینیا به‌هۆکاری هونه‌ری و پاکۆ ئه‌لکاسێر، ساموێل ئومتیتی و فیلیپی کۆتینیۆش به‌هۆی پێکانه‌وه‌ به‌شداری له‌ یارییه‌که‌دا ناکه‌ن.
















زۆرترین بینراوەکان