ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ ده‌ستیپێكرد


نەتەوە  |   12:31:37 2018-01-14  |   (276) جار خوێندراوەتەوە

كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ 2018 و یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ئاشكراده‌كات.
A+    A-

 

ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌ت ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق و سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر كۆده‌بینه‌وه‌".


ناوبراو وتیشی‌:"ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌و هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌ك له‌نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كوتله‌ی ئه‌حرار".


ئاشكرای كرد، "ئێمه‌ پێش كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌نێوان سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ڕێكه‌وتوین له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریی له‌پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عیراقدا نه‌كرێت، ده‌نگ به‌پڕۆژه‌كه‌ ناده‌ین" ناوبراو كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌ "یه‌كلاكه‌ره‌وه‌" ناوبرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر عه‌بادی داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێنه‌كات كورد ده‌نگ به‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ نادات.
















زۆرترین بینراوەکان