له‌ سلێمانی بۆیه‌که‌مجار به‌ ئامێری رۆتابله‌یته‌ر نه‌شته‌رگه‌ری دڵ ئه‌نجامدرا 


نەتەوە  |   12:23:37 2018-01-14  |   (141) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مڕۆ بۆیه‌که‌مجار له‌ باشووری کوردستان و له‌ شاری سلێمانی به‌ ئامێری رۆتابله‌یته‌ر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشانی دڵ کرا. 
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئارام جه‌مال، پسپۆڕێکی نه‌خۆشییه‌کانی هه‌ناو و دڵ له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، یه‌که‌مجاره‌ به‌ ئامێری رۆتا بله‌یته‌ر له‌ کوردستان نه‌شته‌رگه‌ری بکرێت و ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن بۆ کردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌ خوێنه‌ ته‌سکبووه‌وه‌کانی دڵ. 


ناوبراو رونیشیكرده‌وه‌، ئامێره‌که‌ ده‌توانێت سوود به‌و نه‌خۆشانه‌ بگه‌یێنێت، که‌ پێشتر به‌هۆی کلسکردنی دیواری بۆڕییه‌کانی خوێنیان، نه‌یانده‌توانی شه‌به‌که‌یان بۆ بکرێت، به‌ڵام هێنانی ئه‌م ئامێره‌ ئه‌م گرفته‌یان ناهێڵێت. 


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و ئامێره‌ ئێستا له‌ سلێمانی به‌رده‌سته‌، به‌ڵام نه‌خۆشانی دڵ له‌ هه‌ولێر و سلێمانیش ئازادن و ده‌توانن بۆ چاره‌سه‌رکردن سه‌ردانییان بکه‌ن. 


جێی باسه‌ رۆتابله‌یته‌ر پرۆسه‌ی کردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌ ته‌سکبووه‌وه‌کانی خوێنه‌ که‌ ناکرێت به‌ رێگه‌کانی دیکه‌ی کردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌کانی خوێن سه‌رکه‌وتوو ببن. ئه‌مه‌ش ره‌نگه‌ بۆی کلسکردنی دیواری خوێنبه‌ره‌کان بێت و پرۆسه‌که‌ بریتییه‌ له‌ کردنه‌ ناوه‌وه‌ی سۆنده‌ یان بۆڕییه‌کی درێژ به‌ نێو خوێنبه‌ره‌کاندا تاوه‌کو ده‌گاته‌ دڵ، کاتێك ده‌خرێته‌ شوێنی خۆی، بۆیه‌یه‌ک به‌کارده‌هێندرێت و له‌ڕێگه‌ی ئه‌شیعه‌وه‌ ده‌تواندرێت بۆڕییه‌کانی خوێن ببیندرێن، به‌مه‌ش شوێنه‌ ته‌سکبووه‌وه‌کان ده‌ستنیشان و ده‌کرێنه‌وه‌.
 


















زۆرترین بینراوەکان