واده‌ی‌ پێدانی‌ موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دیاریده‌كرێت


نەتەوە  |   10:43:40 2018-01-14  |   (3,271) جار خوێندراوەتەوە

نزیكه‌ی‌ سێ‌ مانگه‌ موچه‌ی‌ به‌شێكی‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دیوانی‌ وه‌زاره‌ت خه‌رجنه‌كراوه‌، بڕیاریشوایه‌ تاكۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پاره‌ی‌ پێویست بۆ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت و به‌شێك له‌هێزه‌كانی‌ (70و 80) دابینبكرێت، به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانیش تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی‌ هاوكاریه‌كه‌ی‌  ئه‌مریكا له‌مساڵدا بۆ به‌شێك له‌هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دیارینه‌كراوه‌.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتوه‌، تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه‌، كه‌ پاره‌ی‌ پێویست بۆ موچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشه‌رگه‌و به‌شێك له‌هێزه‌كانی‌ 70و 80 ته‌رخانبكرێت.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌رجه‌م ڕێكاره‌ ئیداریی و یاساییه‌كانی‌ به‌كۆتاهێناوه‌، وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ش ئاشكرایده‌كات، "ته‌نها وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئاگادارمان بكاته‌وه‌ كه‌ پاره‌ی‌ پێویست بۆ دابینكردنی‌ موچه‌ ته‌رخانكراوه‌ ئێمه‌ ڕاسته‌وخۆ پاره‌كه‌ وه‌رده‌گرین".


وتیشی: "چاوه‌ڕوانده‌كرێت تاكۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پاره‌ی‌ پێویست بۆ موچه‌ی دیوانی‌ وه‌زاره‌ت و به‌شێك له‌هێزه‌كانی‌ 70و 80 ته‌رخانبكرێت كه‌ تائێستا موچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولیان وه‌رنه‌گرتوه‌".


سه‌باره‌ت به‌ناردنی‌ هاوكارییه‌ داراییه‌كانی‌ ئه‌مریكاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر موچه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ داوایكرد ناوی‌ ئاشكرانه‌كرێت وتی‌:"تائێستا ده‌ست به‌هاوكاریه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌مساڵدا نه‌كراوه‌و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ده‌ستپێكردنی‌ دیارینه‌كراوه‌".
 
















زۆرترین بینراوەکان