كۆتایی ئه‌م مانگه‌ سێ دیارده‌ی گه‌ردونی روده‌دات


نەتەوە  |   10:39:58 2018-01-14  |   (647) جار خوێندراوەتەوە

کۆتایی ئه‌م مانگه‌ شه‌وێکی سه‌رسوڕهێن ده‌بێت، چونکه‌ زانایان ئاشكرای ده‌كه‌ن سێ دیارده‌ی گه‌ردونی تیێدا رووده‌دات.
A+    A-

 

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (فۆربس)،  زانایانی گه‌ردونی کۆتایی ئه‌م مانگه‌ چاودێری ده‌رکه‌وتنی مانگی مه‌زن و مانگی شین و مانگ گیرانی ته‌واوه‌تی ده‌که‌ن.


شه‌وی سه‌ری ساڵ (مانگی مه‌زن) بینرا، که‌ زانایان نای (مانگی گورگ)یان لێناوه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی ده‌رکه‌وتنی به‌ شێوه‌یه‌کی رون و به‌وپێیه‌ی له‌ نزیکترین خاڵه‌وه‌ بووه‌ له‌ زه‌ویه‌وه‌، ناسا ئه‌وکاته‌ رایگه‌یاند که‌ (مانگی مه‌زن) کۆتایی ئه‌م مانگه‌ جارێکی دیکه‌ ده‌رده‌که‌وێته‌وه‌.


به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیکه‌ی شه‌وی ٣١ی کانونی دووه‌م دیارده‌یه‌کی ده‌گمه‌نه‌، که‌ ئه‌ویش یه‌که‌م مانگ گیرانی مانگی شینه‌ دوای ١٥٠ ساڵ، ناسا ئه‌و دیارده‌یه‌ی به‌ (مانگی شینی خوێناوی مه‌زن) ناوبردووه‌، هاوكات وا چاوه‌ڕێ ده‌کرێت که‌ ٣١ی ئازاری داهاتو دوا ده‌رکه‌وتنی مانگی شین بێت.


به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی دیارده‌ی مانگه‌ شینه‌کان دوو ساڵ و نیو جارێک ده‌رده‌که‌ون، به‌ڵام دواهه‌مین مانگ گیرانی ته‌واوه‌تی مانگی شین له‌ کۆتایی ساڵی ١٨٦٦دا رویداوه‌.
















زۆرترین بینراوەکان