یه‌کگرتووی به‌ ته‌نیا به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌کات 


نەتەوە  |   10:25:47 2018-01-14  |   (137) جار خوێندراوەتەوە

وته‌بێژی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیستی هاوبه‌شی لایه‌نه‌ کوردییه‌کان ئه‌نجامی نه‌بوو، بڕیارمانداوه‌ به‌ لیستێکی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بکه‌ین.
A+    A-

 

هادی عه‌لی، وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ بژارده‌ی لیستی هاوبه‌ش بووین بۆ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌کان، به‌ڵام كه‌ ئه‌م بژارده‌یه‌ ئه‌نجامی نه‌بوو، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ بژارده‌ی لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات.


هادی عه‌لی كه‌ هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوووه‌ سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌شداریکردنیان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان ، وتی: "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ بژارده‌ی لیستی هاوبه‌ش بووین بۆ هه‌موو لایه‌نه‌ كوردییه‌كان، به‌ڵام كه‌ ئه‌م بژارده‌یه‌ ئه‌نجامی نه‌بوو، به‌ بژارده‌ی لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین".


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، که‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژی 12-5-2018 ئه‌نجامبدرێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ به‌ یه‌ک لیستی هاوبه‌ش به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌که‌ن و لیستێکی هاوبه‌شیان دروستکردووه‌ به‌ ناوی هاوپه‌یمانی نیشتمان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق و ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و دیاله‌. 


















زۆرترین بینراوەکان