به‌غدا سزایه‌كی سه‌ر هه‌رێم هه‌ڵده‌گرێت


نەتەوە  |   10:07:29 2018-01-14  |   (614) جار خوێندراوەتەوە

حکومه‌تی عێراق بڕیاری تایبه‌ت به‌ ڕاگرتنی مامه‌ڵه‌ی دارایی بانكه‌ عێراقییه‌كان، له‌گه‌ڵ بانكه‌ بازرگانی و حكومییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان راگرتووه‌، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لێدوانێكدا بۆ چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی كوردی رایگه‌یاندووه‌، "دوای ریفراندۆم له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراق، ژماره‌یه‌ک سزا به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا سه‌پینران، یه‌کێک له‌و بڕیارانه‌ راگرتنی مامه‌ڵه‌ داراییه‌کان بوون له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان، که‌ به‌غدا رێگای به‌ بانکه‌کان گرت که‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن".


ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا ویستی به‌ده‌ستیهێنا ئێستا خه‌ریکه‌ یه‌ک به‌یه‌ک سزاکان لاده‌دات و یه‌کێکیش له‌وانه‌ مامه‌ڵه‌ی دارایی نێوان بانكه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌ و له‌چه‌ند بوارێكدا ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌ و ئاسایی بۆته‌وه‌.


رونیشکرده‌وه‌ "له‌ رێگه‌ی په‌رله‌مان و شاند و سه‌ردانیکردنه‌وه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ین که‌ سه‌رجه‌م سزاکان لابده‌ین".


















زۆرترین بینراوەکان