حەیدەر عەبادی هاوپەیمانییەکی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند


نەتەوە  |   09:50:13 2018-01-14  |   (770) جار خوێندراوەتەوە

حه‌یده‌ر عه‌بادی پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌كی هه‌ڵبژاردن به‌ ناوی (النصر- سه‌ركه‌وتن) راده‌گه‌یه‌نێت و داواش له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كات بچنه‌ پاڵی.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ی كانونی دووه‌می 2018 نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق و سه‌ركرده‌ له‌ حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند، پێكهێنانی هاوپه‌یمانی (سه‌ركه‌وتن)ی "دوور له‌ تایفی و جیاكاری" راده‌گه‌یه‌نن و داواش له‌ دڵسۆزان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن بچنه‌ پاڵ هاوپه‌یمانیه‌ نیشتیمانییه‌ نوێیه‌كه‌.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هاوپه‌یمانیه‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان كارده‌كات و یه‌كێتی وڵات و سه‌روه‌رییه‌ نیشتیمانیه‌كه‌ به‌هێز ده‌كات.


به‌مه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ عه‌بادی و نوری مالیكی، جێگری سه‌رۆك كۆمار كه‌ دوو سه‌ركرده‌ی دیاری حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامین، به‌ دوو لیستی جیاواز به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام حزبی ده‌عوه‌ سه‌رپه‌شتی هه‌ردوو لیسته‌كه‌ ده‌كات. 


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌پێ زانیارییه‌كان، دوێنێ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی مالیكی و عه‌بادی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ستووه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه‌ نوری مالكی سه‌رپه‌رشتی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا بكات، حه‌یدره‌ عه‌بادیش سه‌رۆكایه‌تی لیستی سه‌ركه‌وتن بكات.
















زۆرترین بینراوەکان