زانیاری له‌سه‌ر جۆره‌ نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار كه‌ له‌ڕێكه‌ی سێكسه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ ده‌خرێته‌ڕوو


نەتەوە  |   01:01:58 2018-01-14  |   (680) جار خوێندراوەتەوە

له‌ رێگه‌ی سێكسه‌وه‌ جۆره‌ نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار ده‌گوازرێته‌وه‌ كه‌ مرۆڤ دوچاری چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌كات و پسپۆڕ پزیشکی کۆمەڵیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زایاری ورد ده‌خاته‌ڕوو
A+    A-

 

عبدالفتاح هەورامی، پسپۆڕ پزیشکی کۆمەڵ له‌ لێدوانێكدا به‌ په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه‌، نه‌خۆشی گواستراوه‌ی تراکۆمۆنیاسس چیه‌، نه‌خۆشیه‌کی مشه‌خۆرییه‌و به‌هۆی مشه‌خۆرێکی ورده‌وه‌ که‌ به‌چاو ده‌بینرێت دووچاری مرۆڤ ده‌بێته‌وه‌له‌ ڕێگای جووتبوونه‌وه‌.


ناوبراو رونیكردۆته‌وه‌، نیشانه‌کانی له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا بۆ پیاوان بێ نیشانه‌یه‌، به‌ڵام له‌ مێ دا ده‌بێته‌ هۆی ده‌رداوێکی ته‌نکی که‌فدار ی مه‌یله‌و سه‌وز له‌ ڕێی دامێنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ دروستکردنی خوران و ئازار له‌ ئه‌ندامی زاووزێدا هه‌روه‌ها سوتانه‌وه‌ و ئازار له‌کاتی میزکردن و له‌کاتی جووتبووندا.


وتیشی: ماکه‌کانی هه‌وکردنی منداڵدان وبۆری ده‌ره‌وه‌ی میز هه‌ندێ جر هه‌وکردنی ئه‌ندامه‌کانی ناوچه‌ی حه‌وز، ئه‌گه‌ر ژنی دووگیان بوو ده‌بێته‌ هۆکاری له‌دایکبوونی پێش وه‌خته‌.


سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ش عبدالفتاح هەورامی هێمای بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، پێویسته‌ هه‌ردوو که‌سه‌که‌ (ژن و مێرد) ده‌رمانی تایبه‌ت وه‌ربگرن دژی نه‌خۆشیه‌که‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌کێکیشیان تووشبوبێت.


ئه‌و پسپۆڕه‌ له‌بواری پزیشکی کۆمەڵ جه‌ختیكردۆته‌وه‌، پێویسته‌ كه‌سه‌كان خۆیان دوره‌په‌رێز بكه‌ن له‌ جووتبوون له‌ کاتی تووشبون به‌ نه‌خۆشیه‌که‌ تا چاره‌ده‌کرێت، به‌کارهێنانی کۆندۆم به‌شێوه‌یه‌کی باش ده‌تپارێزێت له‌ نه‌خۆشیه‌که‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان