دوایین زانیاری له‌باره‌ی وردبینی لیستی موچه‌ی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ ده‌خرێته‌ڕوو


نەتەوە  |   00:46:17 2018-01-14  |   (738) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی وردبینی له‌لیستی موچه‌ی دوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: كاری وردبینی له‌ لیستی موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روره‌ده‌ به‌رده‌وامه‌و قۆناغی باشی بڕیوه‌، ده‌نگۆی ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی لیسته‌كانیش بۆ هه‌رێم ره‌تده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

ڤیان حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی وردبینی له‌لیستی موچه‌، رایگه‌یاند:" رۆژی شه‌ممه‌ 13ی كانونی دووه‌می 2018، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وردبینی له‌لیستی موچه‌ له‌به‌غدا قسه‌مان كردووه‌، سوپاسیان كردین بۆ ناردنی زانیارییه‌كان".


ناوبراو وتیشی: "كاری وردبینی له‌لیستی موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی، به‌رده‌وامه‌و قۆناغی باشی بڕیوه‌"، ره‌تیشیكرده‌وه‌، به‌غدا به‌بیانووی بوونی گرفت، جارێكی تر لیسته‌كانی بۆ هه‌رێم ناردبێته‌وه‌.


لای خۆشیه‌وه‌ عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ كاروباری هونه‌ری، به‌سایتی ئێس ئێن ئێنی راگه‌یاندوه‌: له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ته‌نها داوای گۆڕینی ناونیشان به‌ عه‌ره‌بی و میلاكاتی سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌ندو نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانیان كرد، ئه‌و زانیارییانه‌شمان بۆ ره‌وانه‌ كردوون.


له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌لیستی موچه‌ی په‌روه‌رده‌، شێركۆ سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاندوه‌: لیسته‌كه‌ هیچ كێشه‌و گرفتێكی تێدا نییه‌و به‌ژماره‌ میلاكی هه‌موو خوێندنگه‌كانی تێدایه‌.


ناوبراو وتیشی:"به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ئێمه‌ گه‌یشتووه‌، وردبینییه‌كه‌ له‌قۆناغی كۆتاییدایه‌"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی دووباره‌ له‌لیستی موچه‌ی په‌روه‌رده‌دا نییه‌، چونكه‌ هه‌موو مامۆستا و فه‌رمانبه‌رێك كۆدی هه‌یه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان