مالیکی هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی به‌شداریکردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا راگه‌یاند 


نەتەوە  |   00:37:09 2018-01-14  |   (591) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مینداری گشتیی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌یێنێت، حزبه‌كه‌ی پشتیوانی له‌ دوو لیستی هه‌ڵبژاردن ده‌کات و هه‌ر هه‌وڵێكیش بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌کاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ مالیکی خۆی سه‌رۆکایه‌تیی هاوپه‌یمانێتیی ده‌وڵه‌تی یاسا و حه‌یده‌ر عه‌بادیش سه‌رۆکایه‌تیی لیستی نه‌سر و ئیسلاح ده‌كات.
A+    A-

 

نووری مالیکی، ئه‌مینداری گشتیی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له‌ راگه‌یێندراوێکدا بڵاویكردۆته‌وه‌، حیزبی ده‌عوه‌ بڕیاری داوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانی ساڵی 2018 دا پشتیوانی له‌ دوو هاوپه‌یمانێتیی هه‌ڵبژاردن بکات، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌کی باڵا پێکبهێنێت بۆ پشتوانیکردنیان له‌ کێبڕکێکی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.


وتیشی: حیزبی ده‌عوه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی ده‌ستووری خۆی ئه‌نجامبدرێت، هه‌ر هه‌وڵێکیش ره‌تده‌کاته‌وه‌ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن و رێگریکردن له‌وه‌ی عێراقییه‌کان مافی خۆیان له‌ به‌شدارییکردنی پرۆسه‌ی دیموکراسی موماره‌سه‌ بکه‌ن.


ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ 13-1-2018، سه‌رکرده‌کانی حیزبی ده‌عوه‌ به‌ ئاماده‌بوونی نووری مالیکی و حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ شاری به‌غدا له‌باره‌ی چۆنییه‌تی به‌شداریکردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان کۆبوونه‌وه‌.


جێی باسه‌ بڕیاره‌ 12-5-2018 هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانی عێراق پێکه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچن، نووری مالیکی هاوپه‌یمانێتییه‌کی بۆ به‌شداریکردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان پێکهێناوه‌ و له‌ 8 قه‌واره‌ی سیاسی پێکهاتووه‌، لیسته‌که‌ی عه‌بادیش به‌هه‌مانشێوه‌ له‌ چه‌ند لایه‌نێک پێکدێت به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژی داعش شه‌ڕیان کردووه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان