شاجوانی سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌


نەتەوە  |   22:02:35 2018-01-13  |   (519) جار خوێندراوەتەوە

یارجان، خانمە مۆدێل و ناسراو به‌ شاجوانی شاری سلێمانی دوو رۆژە لە بنکەی پۆلیسی "نه‌هێشتنی تاوان" لە سلێمانی دەستبەسەركراوه‌.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی دوارۆژ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان بڵاویكردۆته‌وه‌، "دوو ڕۆژه‌ پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان یارجان و كوڕێكیان له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ستگیركردووه‌".


وتیشی: "له‌ئێستادا یارجان له‌ به‌ندیخانه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ره‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ دۆسیه‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌".


جێی باسه‌، شنیار ئه‌حمه‌د كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌ یارجان ناسراوه‌، به‌وته‌ی خۆی ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌ و دانیشتووی شاری سلێمانییه‌ و خوێندكاری كۆلێجی زانستی كۆمپیوته‌ری زانكۆی سلێمانییه‌.
              
 

 


















زۆرترین بینراوەکان