به‌رپرسێكی‌ عیراق: هه‌وڵی‌ تیرۆركردنم درا


نەتەوە  |   21:47:28 2018-01-13  |   (467) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ به‌غدا ئاشكرای ده‌كات، كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مشه‌وی‌ گۆڕه‌پانی‌ عه‌ده‌ن كاروانی‌ ئۆتۆمبێله‌كانی‌ به‌ئامانج گرتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چوار پاسه‌وانی‌ كوژراون و برینداربوون.
A+    A-

 

ریاز ئه‌لعه‌زاز سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ به‌غدا له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی سۆمه‌ریه‌نیوز رایگه‌یاندووه‌، "ئه‌و خۆكوژه‌ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ گۆڕه‌پانی‌ عه‌ده‌ن خۆی‌ ته‌قانده‌وه‌ كاروانی‌ ئۆتۆمبێله‌كانی‌ به‌ ئامانج گرتم"، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ پاسه‌وانێكی‌ كوژراوه‌ و سیانی‌ تر بریندار بوون.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئێوارەی رۆژی شەممە 13-1-2017 لە گەڕەکی عەدەن لە باکووری بەغدای پایتەختی عێراق تەقینەوەیەک کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ریاز عەزاز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدای کردە ئامانج.


بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان بەهۆی تەقینەوەکە 2 کەس کوژراون و چواری دیکە برینداربوونە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ رەتیدەکاتەوە هیچ کەسێک کوژرابێت.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە تەقینەوەکە خۆکوژی بووە، لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارانیش ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆمەڵێک بریندار هەن، بەڵام کوژراو نییە.
 
















زۆرترین بینراوەکان