دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە


نەتەوە  |   20:42:00 2018-01-13  |   (1,722) جار خوێندراوەتەوە

دابەشكردنی نەوت لەسنووری ئیدارەی گەرمیان دەستپێدەكات و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی ناوچەكەش رایدەگەیەنێت: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ نەوتەكە بەسەر دانیشتوانی ناحیەی مەیدان دابەشدەكرێت.
A+    A-

 

یادگار فەتاح، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان، ڕایگەیاند:" رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 14ی كانونی دووەمی 2018، دەستدەكەین  بەدابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی سنوری گەرمیاندا و سەرەتاش لەناحیەی مەیدانەوە دەست پێدەكەین، دواتر لەقەزاو ناحیەكانی دیكە دابەشی دەكەین".


ناوبراو وتیشی: هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوتی (216) لیتری پێدەدرێت بەبڕی 54 هەزار دینار.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سنوری گەرمیان پێویستی بەهەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی دەبێت، كە پشكی 12.3% لەنەوتی پارێزگای سلێمانی بۆ ئیدارەی گەرمیان دەنێرێت.
 


















زۆرترین بینراوەکان