ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆڵیۆد ده‌بێته‌ فه‌رمانده‌یه‌كی شه‌ڕڤانان


نەتەوە  |   20:36:28 2018-01-13  |   (271) جار خوێندراوەتەوە

گوڵشیفتە فەراهانی، خانمە ئەكتەری ناسراوی هۆڵیۆد و بەڕەگەز ئێرانی، لە فیلمێکی نوێیدا رۆڵی سەرەکی دەبینێت و وەک فەرماندەیەکی ژن لە شەری دژی داعش بە جل و بەرگی شەڕڤانانی یەپەژە دەردەکەوێت و رۆڵی سەرەکی دەبینێت.
A+    A-

 

گوڵشیفتە فەرەهانی وێنەیەکی لە هه‌ژماره‌ی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە، بەزمانەکانی فارسی و ئینگلیزی و فەرەنسی لەسەری نوسیووە ("دختران خورشید"، "Girls of the Sun، " Les filles du soleil) لە فیلمەکەدا گوڵشیفتە ڕۆڵی بەهار دەبینێت وەک فەرماندەیەکی ژنی کورد کە ئامادەکاری دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شارەکەی خۆی و خێزانەکەی لێی ژیاوە لە رۆژئاوای کوردستان کە چەکدارانی داعش داگیریانکردووە.


دەرهێنەری فیلمەکە ئیڤا حوسن خانمە دەرهێنەری فەرەنسییە، لە فیلمەکەدا دەیان ئەکتەری جیهانی و رۆژنامەنوس رۆڵی تیادا دەبینن و بریارە کۆتایی ئەمساڵ فیلمەکە لە سینەماکانی جیهان پەخشبکرێت.


جێی باسه‌، گولشیفتە ماوەی چەند ساڵێکە ناتوانێت بگەرێتەوە ئێران بەهۆی بەشداریکردنی لە فیلمێکی هۆڵیود و دەرکەوتنی لە فیلمەکە بەدەر لە رێنماییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

 


 
















زۆرترین بینراوەکان