بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی تەندروستی و پەروەردە ڕەوانەدەكات


نەتەوە  |   20:15:22 2018-01-13  |   (3,991) جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ناردنەوەی لیستی مووچەی مامۆستایان لە لایەن بەغداوە نابێتە ڕێگر لەبەردەم ناردنی مووچەی مامۆستایان، چونكە تەنها كێشەی هونەریە، ئاشكراشی ده‌كات: "لەكرتایی ئەم مانگە ئاماژەكان دڵخۆشكەرن بۆ مامۆستایان".
A+    A-

 

بەرهەم مستەفا، ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە سایتی خەڵكی ڕاگەیاندوه‌، ناردنەوەی لیستی مووچەی مامۆستایان و وەزارەتی پەروەردە بۆ هەرێم لە لایەن عێراقەوە، تەنها كێشە لە نوسینی كوردی بۆ عەرەبیە لە خانەكاندا و نەبۆتە هۆی پەكخستنی ئەو پڕۆسە گەورە.


ناوبراو وتیشی، "ئەوەی زانیاریە لای ئێمە هیچ كێشەیەك لە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردەدا نیە و ئەگەر ڕێگری بۆ دروست نەكرێت، لە كۆتایی ئەم مانگەدا مامۆستایان چاوەڕێی هەواڵی دڵخۆشكەر دەبن لە لایەن بەغداوە".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە ئێستادا عیراق لەگەڵ لیژنە تایبەتمەندەكانی تایبەت بە وردبینی و ناردنی مووچەی مامۆستایان سەرقاڵی پەیدا كردنی ڕێكارێكن بۆ ناردنی مووچە بۆ مامۆستایانی هەرێم.


ئاشكراشیكرد، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم تا ئێستا فاكتەری كارئاسانی بووە نەك ڕێگری كردن بۆ پرۆسەكە، هەروەها وڵاتانی دەرەوەش سوورن لەسەر ئەوەی عیراق پابەندبێت بە ناردنی مووچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی، چونكە ئەو دوو وەزارەتە زۆر بە لای وڵاتانەوە گرنگن.


لە كۆتا ڕۆژەكانی مانگی 12ی 2017 حكومەتی عیراق داوای لە هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی هەرێم كرد، كه‌ لیستی مووچەی مانگی 12 ڕەوانە بكات بە مەبەستی وردبینی و ناردنی مووچە، بڕیاریشە لەگەڵ مووچەی ئەم مانگەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی عیراق، مووچە بۆ فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتانەی هەرێم-یش ڕەوانە بكرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان