حزبێكی گه‌وره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كشایه‌وه‌


نەتەوە  |   20:03:14 2018-01-13  |   (387) جار خوێندراوەتەوە

حزبی دەعوەی عیراقی، كە حزبێكی گەورەی شیعەكانە لە هەڵبژاردنەكان كشایەوە و رێگەی بە سەركردەكانی دا بە لیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن بكەن.
A+    A-

 

به‌پێی میدیاكانی عیراق حزبی دەعوە بە فەرمی لە بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان كشاوەتەوە، هاوكات ئه‌و حزبه‌ ڕێگەی داوە بە سەركردەكان بە لیستی سەربەخۆ یان بە هاوپەیمانێتی بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن.


هاوكات به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی هه‌واڵ، "عەبادی و مالكی ڕێكەوتوون هەریەكەیان بە لیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن بكات".


له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13-1-2018 سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ كۆبووه‌وه‌ و بڕیاریدا حزبی ده‌عوه‌ وه‌ك حزبێكی سیاسی به‌شداری نه‌كات له‌ هیچ هاووپه‌یمانییه‌كی سیاسی و هه‌ڵبژاردن به‌ تایبه‌تیش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له‌ساڵی 2018دا.


یه‌كێكی تر له‌ بڕیاره‌كانی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌ندامانی حزب له‌ هه‌موو ئاسته‌كانی ڕێكخستن و سه‌ركردایه‌تی ئازادی ته‌واوی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌ ناونیشانی تایبه‌تی خۆیان نه‌ك حزبی به‌شداری هه‌ر لیست و هاوپه‌یمانییه‌كی دیكه‌ بكه‌ن.


هه‌روه‌ها بڕیاریش درا ئه‌ندامانی حزب له‌ هه‌موو ئاسته‌كانی ڕێكخستن و سه‌ركردایه‌تی بۆیان هه‌بێت سه‌ركردایه‌تی هه‌ر لیستێكی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن هه‌روه‌ك بڕیاریش درا دیدارێكی ڕێكخستن ڕێكبخرێت و لیژنه‌یه‌كی هاوئاهه‌نگیش له‌نێوان هه‌ردوو لیسته‌كه‌(لیستی عه‌بادی و لیستی ماڵكی) پێكبهێنرێت .
 
















زۆرترین بینراوەکان