ژمارەی ئەو زیندانیانە ئاشكرا ده‌كرێت، كە بەر لێبوردنی گشتی دەكەون


نەتەوە  |   19:45:59 2018-01-13  |   (3,471) جار خوێندراوەتەوە

ئەم هەفتەیە یاسای لێبوردنی گشتی لە سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی ئەو شارەش رایدەگەیەنێت: نزیكەی 550 سزادراو بەهۆی یاساكەوە ئازاد دەكرێن.
A+    A-

 

پێشەنگ حەمید، بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی سلێمانی بەوەكالەت، رایگەیاند: لەم هەفتەیەوە دەست بەجێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی دەكەین و رۆژانی سێشەممەو چوارشەممەش دەست بەڕێكارەكان دەكرێت.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی وتیشی: "نزیكەی 650 سزادراو لەچاكسازی گەورانی سلێمانی یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە، بەڵام پێویستە وردبینی لەدۆسێكانیان بكرێت، لەنێوان (500 بۆ 550) سزادراویش ئازاد دەكرێن.


یاسای لێبوردنی گشتی، كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەندكرا، دوای بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان، كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان