بكوژی دوو هاوڵاتیه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركرا


نەتەوە  |   19:15:14 2018-01-13  |   (208) جار خوێندراوەتەوە

هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌ ناحیه‌ی شۆڕشی سه‌ر به‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ دوو كه‌سی كوشتبوو.
A+    A-

 

له‌و باره‌وه‌ ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، دوای روداوه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی 12-1، سه‌رجه‌م هیزه‌ ئه‌منیه‌كانی سنوره‌كه‌ راسپێردران بۆ لیكۆڵینه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تباری روداوه‌كه‌ و سه‌رجه‌م بازگه‌كانی سنوره‌كه‌ش ئاگاداركرانه‌وه‌، كه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.


وتیشی، له‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردودا، كه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیركرا و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ره‌. له‌ لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا  كه‌ ته‌قه‌ی له‌ نوێژخوێنان نه‌كردوه‌، به‌ڵكو ته‌نها ویستویه‌تی ئه‌و هاووڵاتییه‌ بكاته‌ ئامانج، به‌ڵام كه‌سێكی دیكه‌ش پێوه‌بوه‌.


وتیشی "به‌پێی دانپێدانانه‌كانی، چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ئیستا، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه‌دا هه‌بووه‌ كه‌ كوشتویه‌تی".


رۆژی 12-1 دوای نوێژی هه‌ینی، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوللـه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی شۆڕش، دوو هاووڵاتی به‌ركه‌وتن و یه‌كێكیان ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی، گیانی له‌ده‌ستدا.
 
















زۆرترین بینراوەکان